پیرانشار دە لاپەڕەکانی مێژوودا
سەرچاوە: سایتی پیرانشار
(( هەرچی ئەم وێبلاگە بڵاوی دەکاتەوە حوکم نییە ئاوێنەی بیروڕای بەڕێوەبەرانی بێ ))
له ناوچه‌ی موکریان و به تایبه‌ت دەشتی پڕ پیت و به‌رەکه‌تی لاجان و پیران، لێرەوار و له‌وەڕگه و کانگا و سه‌رچاوەی ئاوی زۆر له ناوچه‌ی مه‌نگوڕ و هه‌روەها که‌ون بوونی ناوچه‌که، بۆته هۆی هه‌ڵدان و په‌رەئه‌ستاندنی زیاتری ژیانی مادی و مه‌عنه‌وی دانیشتوان و به‌م جۆرە گه‌نجینه‌یه‌کی پڕ بایه‌خیان پێشکه‌ش به شارەستانیه‌تی مرۆڤ کردووە هه‌روەها له سه‌رەتاوە دەوڵه‌ته‌کان، خاوەن دەسه‌ڵاتانی ناوچه و دەرودراوسێکان جاویان برێبووە ئه‌م خاکه رەنگینه و به دەیان جار گوندەکانی کاول کران و خوێنی جوتیار و وەرزێران زەوی پێ دێرا. ئه‌مجار پاش دامرکاندنی ئاوری رق و کینی داگیرکه‌ران، چه‌رخی پێشکه‌وتن و شارستانیه‌ت وەگه‌ڕ که‌وتۆته‌وە،برینی به‌رەی میراتگر سارێژ بۆته‌وە و سه‌ر له نوێ فه‌رهه‌نگ و زانست بایه‌خی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی په‌یدا کردۆته‌وە. شوێنه‌واری به‌جێ ما‌و له ناوچه‌ی پیرانشار، یادگاری سه‌ردەمی شه‌ڕ و گیانبه‌خت کردن، پاراستنی کو‌لتوور و فه‌رهه‌نگ و مه‌زەب و هه‌روەها خۆڕاگرتن له به‌رانبه‌ر هێرشی داگیرکه‌ران دایه. به داخێکی گرانه‌وە دەبێ بڵێین ته‌نانه‌ت لێکۆڵینه‌وەیه‌کی ساکاری مێژوویش سه‌بارەت به‌م میراته گه‌ورەیه‌ی ناوچه‌که‌مان نه‌کراوە و هه‌ر بۆیه‌ش شاهیدی خامۆشی و بێدەنگی مێژووین سه‌بار‌ت به ناوچه‌ی پیرانشار. داخی گه‌ورەتر کۆڵینه‌وەی شه‌وانه‌ی هه‌ندێک تاقمی دزی میراتی فه‌رهه‌نگی‌یه که دوور له جاوی خه‌ڵکی ناوچه و کار به‌دەستان به ئه‌نجام ده‌گات و زۆرتر مێژوو له نێ دەنگ خۆی‌دا به‌ردەوام دەکات….. پیرانشار به‌شێک له کوردستانی موکریانی ئێستایه. ئه‌م وڵاته له ڕۆژگارانی مێژوویی‌دا ناوەکانی “مادی‌بچووک” و “مێد” و “مه‌یدیا” ناو بانگی دەرکردبوو. ئێستاش ئاسه‌واری قه‌ڵاکانی په‌سوێ، جه‌ڵدیان، گردی مه‌رقه‌دی لاوێن، قۆڵی ئاسنگه‌ران له قه‌ڵاته‌ڕەشێ و دەیان شوێنی تر یادگاری ئه‌و سه‌ردەمه‌یه ، هه‌روەها گردەکانی گردئاشه‌وان ، قه‌رەخدر، قه‌ڵاتی شیناوێ یادگاری دەورانی “ئۆرارتوویی”یان پێوە دیارە. هه‌ندێک له گوندەکانی مێژوویی شارستانی پیرانشار بریتین له په‌سوێ، جه‌ڵدیان، قوبه، زێوکه، ماشکان، سێڵوێ، گردی کاولان، توان، ئه‌ندێزێ، خورینج،کوندرێ، گردگ سپیان، شنۆزەنگ، لاوێن، گردئاشه‌وان، لک بن، حوجران، شارستێن، شه‌ختان، باستان به‌گ، سه‌ڵۆس، گوله‌ک، که‌وپه‌ڕ، سێوی گه‌دە، ترکه‌شی به‌رەوە، هه‌نگه‌وێ، قه‌ڵاتی مه‌نگوڕان، قه‌ڵاتی موتاوێ، جه‌ڕان، شیناوێ، قه‌ڵاته‌رەش، زێوە، کۆنه‌لاجان و دێڵزێ. قه‌ڵات و قه‌ڵاتگه نیشاندەری ئاوایی گه‌ورە و گرینگله ڕابردودایه. هه‌روەک دەزانین قه‌ڵات و قه‌ڵاتگه جێگای به‌رز و بڵیندن که بۆ ئه‌رکی پاسه‌وانی و پارێزگاری له دانیشتوانی قه‌ڵا یان خه‌ڵکی ئاوایی و شار ته‌رخان کراون و یادگاری مێژوویی هه‌ر ناوچه‌یه‌کن. قه‌ڵاتی جه‌ڵدیان (5000 ساڵ به‌ر له زایین)، قه‌ڵاتی مووتاوێ (2500 ساڵ به‌ر له زایین)، قه‌ڵاتی شار (900 ساڵ به‌ر له زایین) و قه‌ڵای په‌سوێ گرینگترینی ئه‌م شوێنه‌وارانه‌ی ناوچه‌ی پیرانشارن. قه‌ڵات و قه‌ڵاتگه له دیاردەکانی سروشتی پێک هاتوون یان به دەستی مرۆڤ دروست کراون که به ناوی “تورەکه‌رێژ” دەناسرێن. به‌رزایی قه‌ڵاتگه به مام‌ناوەندی دەگاته 30 تا 40 میتر و لێکۆڵینه‌وەکانی کۆنینه‌ناسی پێشانی داوە که ئه‌م .شوێنه‌وارانه پتر له جارێک که‌ڵکیان لێ وەرگیراوە و چه‌ندین سه‌ردەمی ژیانی مرۆڤیان به خۆوە بینیوە ئه‌وەی که ئێستا له ته‌نیشت هه‌ر گوندێک و ئاوایه‌ک قه‌ڵات و قه‌ڵاتگه دەبیندرێ، به‌ڵگه‌ی زیندووی کۆن بوونی ناوچه‌ی پیرانشارە. با ئه‌مجارە باسێکمان هه‌بێ له مه‌ڕ ته‌پک و گردەکانی ناوچه، له‌م جێگایانه‌ی ئاسه‌واری خۆڵه‌مێش، شت و مه‌ک و ئامرازی شه‌ڕ یان خواردنیان تێدا دۆزراوەته‌وە. هه‌ندێک له‌م ته‌پک و گردە کۆنینانه‌ی ناوجه‌ی به ناو “گوڵ ته‌په” ناسراون. وشه‌ێ “کوڵ” یان “گوڵ” له شێوەی په‌هله‌وی و ئازەری دا هه‌رکام مانایه‌کیان هه‌یه له فارسی‌دا به مانای ئاور و گڕی ئاگرە و له زمانی ئازەریش‌دا به مانای خۆڵه‌مێش و دە زمانی کوردی‌کۆنیش‌دا مانای”ئاگر” ئه‌دات
هه‌ر به‌م شێوەیه “کولحان” سۆبه و “موغاری”یه وشه‌ی “گوڵ” پاشان ئاڵ‌وگۆڕی به سه‌ردا هات و وەک “کوڵ” به کاریان هێنا. کوڵ‌ته‌په” نیشانێک له ئاوری دە خۆیێدا نیهان کردووە و ئاورگه‌ی سه‌ردەمی کۆنی ئه‌م ئاو و خاکه‌یه. یادگاری سه‌ردەمێکه که ئاته‌شگایه‌کی زۆر له‌م ناوچه‌یه‌دا سه‌ریان به‌رەو ئاسمان به‌رز کردبۆوە و ئاگر له لایه‌ن ئاگر په‌رەستانی زەرتوشتی جێگای رێز و قه‌در بووە. بێ هۆ نیه ناوچه‌کانی لێواری گۆلی ورمێ به مه‌ڵبه‌ندی ژیان و له دایک بوونی زەرتوشت پێغه‌مبه‌ری کوردی ئێرانی دەزانن و به یه‌ک واته ” سه‌ردەشت”ی ئه‌مڕۆ به‌م شوێنه دائه‌نێن. کول‌ته‌په ئاورگه‌یه‌کی بچووک له سه‌ردەمی خۆی‌دا بووە و ئاوربانان(ئاتۆربان) ئه‌رکی پارێزگاری له ئاگریان وەک هێزی خاوەن تین و گه‌رما به ئه‌ستۆوە بووە. خۆڵه‌مێشی جێماو له کول‌ته‌په به درێژایی زەمان له سه‌ر یه‌ک کۆ بۆته‌وە و یه‌پکێکی دێوست کردووە که ئێستا به شێوەی “کوڵ‌ته‌په” دەیبینین.کول‌ته‌په له ته‌واری ناوچه‌کانی دراوسێش دەبیندرێ و مه‌ڵبه‌ندی ئێمه‌ش یه‌کێک له‌م شوێنه‌وارانه‌یه. به‌ر له‌وەی که زەرتوشت بێته دونیا، گه‌لانی ئێران و به تایبه‌تی دانیشتوانی دەور وپشتی گۆلی ورمێ ئایینی “مه‌زداپه‌رەستی”یان له نێودا باو بووە و وەک ئامۆزایانی هیندی، مردوویان له جێگایه‌کی تایبه‌تی دەسووتاند، که وابوو خۆڵه‌مێشی نێو کول‌ته‌په به‌رهه‌می سووتانی دار و دەوەن و ته‌رمی مردۆکانه. کول‌ته‌په‌ی گوندی “سه‌روکانێ” له ناوچه‌ی لاجانی پیرانشار، یه‌کێک له‌م شوێنه باس‌کراوانه‌یه که بیری پیرانی به ساڵاچوودا دێت که زەمانێک جێگایه‌کی یه‌کجار ئاسته‌م بۆ هات‌وچۆ بووە و قامیشه‌ڵێنیکی زۆری له دەوروپشت‌دا بووە له‌م شوێنه‌دا ئاسه‌واری کۆنینه‌ی زۆر به نرخ دۆزراوەته‌وە. دوکتۆر به‌همه‌ن که‌ریمی ساڵی 13311ی هه‌تاوی هاتۆته لاجان و باسی کول‌ته‌په‌ی سه‌روکانێ دەکات و به “گولی .ته‌په”ی سه‌روکانێ ناوی دەبا به‌ڵام سه‌بارەت به ئاورگه‌کانی ناوچه وا باشه باسی ئاته‌شکه‌دەی “سه‌ری کوورە”ی ناوچه‌ی مه‌نگورایه‌تی پیرانشار بکه‌ین که به‌رانبه‌ر به گوندەکانی “سه‌ڵۆس” و “وەرمیشان” و له‌م لاوە گوندی “گوله‌ک” هه‌ڵکه‌وتووە. به‌رزایی دوندی کێوی ئاورگه‌ی سه‌ری کورە دەگاته 3600 میتر له رێکی دەریاوه و سه‌رنجی هه‌ر رێبوار و بینه‌رێک بۆ لای خۆی رادەکێشێ. به داخه‌وە فۆڕمی سه‌رەکی و راسته‌قینه‌ی ئاته‌شکه‌دەکه نه‌ماوە و کاتی خۆی وەک ته‌ندوور و کوورەی رەژی ساز کردن چووە. ئێستاش له به‌زایی ئه‌م جێگایه به‌ردی سووتاو هه‌ر ماوە. به گوێرەی وته‌ی تێکه‌ڵاو به ئه‌فسانه له لایه‌ن خ‌ڵکه‌وە، هاوکات دەگه‌ڵ له دایک بوونی حه‌زرەتی موحه‌مم‌د (دخ) و شکانی تاقی که‌سرا، ئاوری ئه‌م ئاته‌شکه‌دەیه‌ش خامۆش بۆته‌وە. سه‌ری کوورب جێگای عیبادەت و راز و نیازی گه‌ورەکانی زەرتوشتی بووەکه کات و ساتی تایبه‌تی له ساڵ بۆ به جێ هێنانی ئایینی مه‌زهه‌بی و قوربانی کردن کۆ دەبونه‌وە. یه‌کێک له که‌سایه‌تی‌یه مه‌زنه‌کانی دەورانی ساسانی به ناوی”کریتر ” له سه‌ر تاشه به‌ردێک باسی ته‌واوی ئاورگه‌کانی ناوچه دەکات و دەڵێت: من له سه‌رانسه‌ری موڵکی ساسانی‌دا ئاوری ئاته‌شکه‌دەکانی ” ئاتۆرپاتکان”، ” میشان” و ..م گه‌شاوە راگرت. ئایا ئه‌م ئاورگه‌یه‌ی که کریتر به ناوی ” میشان” باسی دەکات هه‌مان سه‌ری کوورەی خۆمان نیه که .له نیزیک گوندی ” وەرمیشان” هه‌ڵکه‌وتووە با ئه‌و جار باسێکمان هه‌بێ له مه‌ر گۆڕستانه‌کانی که‌ونی ناوچه سه‌بارەت به شێوەی ناشتنی مردوو له رۆژگارانی مێژوویی‌دا، دەبێ بڵێین له هه‌ر سه‌ر دەمێک‌دا رێ و رەسمی تایبه‌تی خۆی هه‌بوە.سه‌ردەمێک که زەرتوشتی، بیر و باوەڕی مه‌زهه‌بی خه‌ڵک بووە، گۆڕێکمان وەبه‌ر چاو ناکه‌وێ، هۆی ئه‌وەیه که زەرتوشتی‌یه‌کان مردوویان به خاک نه‌دەسپارد به‌ڵکوو دەیانسووتاند. که وابوو گۆڕێکی زەرتوشتیمان نیه. دەسته‌یه‌ک له گۆڕەکانی ناوچه وەک سه‌ردەمی ئێستا دەچن و کێلی قه‌بر بۆ نیشانه کردنی قه‌بر دیاری کراون. له نێو هه‌ندێک له‌م گۆڕانه که به هۆی باو باران یان کێشانی ڕیگا و بان له ناخی گڵ‌دا هاتونه‌ته دبر، ئامرازی شه‌ڕ و نه‌رەکان یان که‌رەسه‌ی خواردن دۆزراوەته‌وە . ئه‌م دەسته گۆڕستانه کۆنینانه‌ی ناوچه هی سه‌دەی یه‌که‌می زایینین. له نیوەی هه‌وەڵی سه‌دەی یه‌که‌می زایینی‌دا ڕێ و شوێنی ناشتنی مردوو له نێو کووپه‌ڵه گڵ‌دا بۆته باو، سه‌ری کووپه پاشان به تاشه به‌رد داپۆشراون و پیورێز کراون.هه‌ندێک له‌و کووپه گۆڕانه هی سه‌ردەمی دووەمی زایینیه و جاری وایه له نێویان‌دا قاپ و قاچاخ و …..بیندراوەته‌وە. دەسته‌یه‌ک له گۆڕستانه‌کانی ناو چه‌ی پیرانشار له کۆنه‌وە به ناوێکی تایبه‌تی ناسراون و فۆڕمی قه‌برەکان نیشاندەری ئه‌م راستیه‌ن که سه‌ردەمێک گه‌لانی تر وەک غه‌یری کورد و موسوڵمان له‌م شوێنه‌دا نیشته‌جێ بوونه، وەک “کێله کونتی” و “قه‌برە قۆچ” له گوندی زێوکه‌ی لاجان، ” قه‌برە قه‌له” له گوندی سێڵوێ، ” کێله سپی ” له گوندی دەڵاوان، ” گردی قه‌بران” له کوندرێ، گۆڕستانی “نوزەڵێ” له گوندی په‌سوێ و گوندی قوبه….. ئینجا با باڵی به‌ر‌زەفڕی خۆمان به‌رەو سه‌ردەمێک لێک بدەین که له‌م ناوچه‌یه به ناوی “پارسوا” ناسرا بوو. مێژوو له‌م بارەیه‌وە دەڵێ: قه‌ومی پارس له رەوتی هاتنیان بۆ ئاسیای نێو ڕاست و میروپوتما (بین‌النهرین) و کوێستانه‌کانی زاگرۆس له ناوچه‌ی پارسوادا نیشته‌جێ بوون. مینورسکی رۆژهه‌لات ناسی به ناوبانگ دەنووسێ: به بیر و رای من پارسوا دەبێ هه‌ر ئه‌و جێگایه بێت که ئێستا پێی دەڵێن ” په‌سوە” یان “په‌سوێ”. په‌سوێ ناوی گوندێکی گه‌ورەی ناوچه‌ی لاجانه‌و وێدەچێ ئه‌م گوندەش له “پارسوا” را هاتبێ،به تایبه‌ت که شوێنی په‌سوێ و وڵاتی پارسوا یه‌ک دەگرنه‌وە. کاک مه‌حموود پێدڕام سه‌بارەت به ناوی ئه‌م گوندە بیر و رایه‌کی جیاوازی هه‌یه و دەڵێ دە زمانی کوردی‌دا دەتوانین (س) به جێگای (ش) به کار بهێنین و بڵێین په‌سوێ یان پاشوێ به مانای پاش له‌وێ “قه‌ڵاتی شا”یه و دەگه‌ڵ مانای پارسوا که ته‌نیشت و که‌نار دە مێشک‌دا زیندو ئه‌کاته‌وە، یه‌ک دەگرنه‌وە. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وە بیر و بۆ چوونی کاک مه‌حموود پێدڕامه و به‌ڵگه‌ی مێژوویی له دەست‌دا نیه، ئه‌گینا گوندی په‌سوێ و قه‌ڵاتی سا ئێستاش لێک دوورن و به تایبه‌ت ئه‌ودەم وەسیله‌ی هات و چۆ وەک ماشێن نه‌بووە….. به‌ڵگه‌کانی مێژوویی له بوونی وڵاته‌کانی “مێهری” و “کاراڵا” له سه‌ر چاوەی چۆمی “زێ”دا ئاگادارمان دەکا که دەکه‌وێته لاجانی ئێستا و به تایبه‌تی ناوچه‌ی “به‌ربنه”ی لاجان. ئه‌م دوو وڵاته بچووکه له گه‌ڵ “پارسوا” هاو سنوور بوونه.
” ئاشور بانیپال” له پێنجه‌مین هێرشی خۆی‌دا بۆ ولاتانی پارسوا باسی داگیر کردنی چه‌ندین قه‌ڵا و شار له ناوچه‌کانی ژێر دەسه‌ڵاتی دەوڵه‌تی مانایی دەکا و دەڵێت: من به‌ردەوام هه‌شت شار و ناوچه له وانه “قه‌ڵای بوشتۆ”م داگیر کرد پاشان شاری “شوردیرا”م سه‌ر له نوێ له چه‌نگ نه‌یاران دەرهێنایه‌وە. کاک مه‌حموود پێدڕام قه‌ڵای “بوشتۆ” به “قه‌ڵاتی شا” له ناوچه‌ی سه‌رشاخانی لاجان دەزانێ و شاری شوردیرا به گوته‌ی ئه‌و شارێک بووە له سه‌رچاوەی چومی زێی بچووک دا. به‌ڵگه‌کانی مێژوویی باسی په‌لاماری “سارگۆنی دووهه‌م” سای دەوڵه‌تی ئاشوری بۆ ئه‌م ناوچه‌یه دەکات. سارگۆن له نێوان ساڵه‌کانی 722 تا 450ی به‌ر له زایین‌دا حکومه‌تی به دەسته‌وە بووە. مێژوو له‌م بارەیه‌وە دەڵێ سارگۆن له موسڵ ڕا به‌رەو ئێران هات و له‌شکری کێشایه ئه‌م خاکه. له رەوتی ئه‌م له‌شکر کێشانه‌دا خه‌ڵکی وڵاتی مانایی ئارد و شه‌ڕاب و که‌ل و په‌لی تری پێداویستی ئه‌وانیان دابین دەکرد. سارگۆن له سوله‌یمانی کوردستانی ئێراق تێپه‌ڕی و گه‌یشته چۆمی زێ‌یه، له‌م چۆمه په‌ریه‌وە و ئه‌مجار له شوێنێکی که ئێستا به ناوی په‌سوێ و لک‌بن و مه‌یدان ناسراوە، چل و دوو که‌س له سه‌رکردەکانی عێل و وڵاته‌کانی بچووکی ناوچه‌ی به خزمه‌ت گه‌یشت و سه‌رجه‌م سارگۆنی دوهه‌میان به مه‌زن و سه‌رکردەی خۆیان قه‌بوڵ کرد و هه‌روەها خه‌ڵات و زێر و ئه‌سپ و که‌رەسه‌یه‌کی زۆریان پێشکه‌ش کرد. سارگۆن فه‌رمانی دا له سه‌ر دیواری قه‌ڵا و قه‌ڵاتگه‌کان ئاڵی سه‌ر که‌ووتن بچه‌قێنن و هه‌روەها له که‌نار شاری “لاتاش” که دەکه‌وێته نێوان په‌سوێ و مه‌هابادی ئێستا و له ته‌نیشت “قه‌ڵای سپی ” واته .قه‌ڵاتی په‌سوێ ” ئۆللۆسونۆ” سای دەوڵه‌تی مانایی به‌خشی "ئۆللۆسونۆ” له لایه‌ن سارگۆنی دووهه‌مه‌وە کرابوو به شای مانایی، به‌ڵام پاشان له ئه‌مر و فه‌رمانی ئه‌و دەرچوو تا ئه‌وەی که له‌م هێرشه‌دا سه‌رله‌نوێ هاته‌وە ژێر فه‌رمانی سارگۆن. به‌ڵام له سه‌ردەمی هاتنی سپای ئیسلام، ناوچه‌ی ئێستای پیرانشار به ناوی ” سه‌ڵڵه‌ق” دەناسرا و له‌م شوێنه‌دا کوردەکانی ” هه‌ربانی” نیشته‌جێ بوون که پاشان به ناوی “راوەندی” و “رەوادی” هاتنه ئارا.پاش ئه‌وەی که وڵاتی کوردستان و ئازربایجان له دەست خه‌لیفه‌کانی عه‌باسی هاتنه‌دەر و هاروونه‌ڕەشید هاته سه‌رکار، ئیبراهیم ناوێکی کردە وەزیر، ئیبراهیم له پاشان هاته لاجانی ئێستا و دە گه‌ڵ کچی حاکمی ئه‌ودەمی گوندی قه‌ڵاتی مووتاوێ زەماوەندی کرد و کورێکیان بوو به ناوی “دەیسیم”. دەیسیم ته‌واوی ئازەربایجان و کوردستانی خسته ژێر چاوەدێری و پاشان دەگه‌ڵ دەیله‌می و لاهیجانی‌یه‌کانه‌وە ئێستای باشووری ئێران،تێکه‌وت به‌ڵام به هۆی خه‌یانه‌تی سه‌رکردەکان، نه‌یتوانی سه‌رکه‌وێ و ناوچه‌ی ئێستای لاجان که‌وته دەستی ئه‌وان. وێدەچێ ناوی “لاجان” یان “لاهجان” له لایه‌ن ڵ دەیله‌می و لاهیجانی‌یه‌کانه‌وە داندرابێ ئه‌ویش به هۆی زەنوێر و سه‌رسه‌وز بوونی ناوچه، ئه‌گینا لاجان و لاهجان به مانای شوێن و جێگای په‌روەردە کردنی کرمی ئاوریشمه و دەگه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندێکانی ئه‌مڕۆ و ئه‌ودەمی لاجان یه‌ک ناگرێته‌وە. حوسێن حوزنی موکریانی دەنووسێ: ساڵی 429ی کۆچی ئۆغۆرەکانی پێشڕەوی سه‌لجووقی‌یه‌کان هێرشیان هێنایه سه‌ر عه‌شایری هه‌زیانی به‌ڵام سه‌رنه‌که‌وتن. ئۆغۆزەکان دەیان دەست‌درێژی تریشیان بۆ هه‌زیانی‌یه‌کان هێنا و ئێستاش ناوی گوندەکانی “گردی مرادبه‌گی”،”قوبادبه‌گیان”، “به‌ستام‌به‌گ” و “ئوغه‌ن” و…. یادگاری ئه‌و سه‌ردەمه هه‌ر ماون. ئۆغۆز له لایه‌ن خه‌لکی ناوچه‌وە به “تورکه ڕەشه” ناسراون و هه‌روەک دەزانین سلجووقی‌یه‌کانیش تورک زمان بوون. لاپه‌رەکانی مێژووی پیرانشار یادگاری سه‌ردەمی ئیسلام و سوپای عه‌ڕەبه‌کانیشی پێوە دیارە. پتر له 300 چاک و پیر وشه‌خس و نه‌زەرگه‌ی ناوچه شاهیدی زیندووی ئه‌م ئیدیعایه‌ی ئێمه‌ن. به‌ڵگه‌ی مێژوویی سه‌بارەت به هێرشی سپای ئیسلام به سه‌ر کردایه‌تی “خالیدی کوری وەلید” بۆ ناوچه‌ی پیرانشار و گوندی شارستێن له ناوچه‌ی مه‌نگورایه‌تی ئاگادارمان ئه‌کا و هه‌روەها له بوونی قه‌ڵای پته‌وی ئه‌م گوندە و شای وڵاتی مه‌نگورایه‌تی:مه‌نجوڕات” دەدوێت. به یه‌ک وته گوندەکانی “گردڕەحمه‌ت” و “گردشه‌یتان” شاهیدی شه‌ڕی نێوان سپای ئیسلام و کوردەکانی هه‌زبانی له لایه‌کی تره‌وه بووه ئه‌مجار با روچنێک بکه‌ینه‌وە له دەریای فۆلکلۆر و په‌نا به‌رینه به‌ر به‌یته‌کانی کوردی. ئه‌گه‌ر سه‌یر بکاینه به‌یتی “برایم و مه‌حمه‌ڵی دەشتیان”، ناوی “چه‌ڵیان” وەبه‌ر چاو دەکه‌وێت. به پێی دەقی ئه‌و به‌یته میر زۆرابخان حاکمی شاری چه‌ڵیان بووە که به هۆی پیری بێ‌دەسه‌ڵاتی حوکماتی داوەته په‌ریخانی کچی. په‌ریخان زۆر به زیبک و زاکوون بووە له هه‌مان حاڵیش‌دا زۆر که‌یفی له پیاوان هاتووە تا ئه‌و رادەیه‌ی که رێبواران و که‌سانێکی خۆشی لێیان دەهات، بانگی دەکردنه دیوەخان داوای دەست تێکه‌ڵ کردنی لێ دەکردن، ئه‌گه‌ر کابرا رازی بایه ئه‌وە هیچ، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌ڵستی کردبوایه، فه‌رمانی دەدا له نێو چیغ دا بیسووتێنن. سه‌رئه‌نجام په‌ریخان دەگاته مه‌حمه‌ڵ ناوێک که بۆ فرۆشتنی مه‌ڕ و مالات دێته شار په‌ریخان خۆشی لێ دێت و له دوایی‌دا رەگه‌ڵی دەکه‌وێ….. ئێمه لێرەدا مه‌به‌ستمان لێکدانه‌وەی فۆلکلۆری نیه. هه‌ر بۆیه سرنجی خوێنه‌رانی تامه‌زرۆ بۆ شریته‌کانی تۆمار کراو یان کتێبی “توحفه‌ی موزەففه‌رییه” نوسراوی ئۆسکارمان رادەکێشین. خوا لێ‌خۆش بوو ماموستای پایه به‌رزی کورد، هێمن شوێنی رووداوەکه دەباته ناوچه‌ی سه‌ردەشت و گوندی بێژوێ، به‌ڵام به پێی سه‌فه‌ر و لێکۆڵینه‌وە و چاو خشاندن به سه‌ر نێوەڕۆکی به‌یتی برایم و مه‌حمه‌ڵی دەشتبان و هه‌روەها به‌راوەرد کردنی له گه‌ڵ راسته‌قینه، بۆمان روون بۆوە که شوێنی روودانی ئه‌م به‌یته، نیزیک گوندی سێڵوێ و گردی کاولان و به گشتی ناوچه‌ی به‌ربنه‌ی لاجانی پیرانشارە. وا ئاماژە دەکرێ که حاکمی شاری چه‌لیان میر زۆرابخان بووە و مه‌حمه‌ڵ پاش هه‌ڵگرتنی په‌ریخان په‌نا دەباته ئاشکه‌وتی بێشوێ. ئێستاش له به‌ربنه ئاسه‌واری شاری “قه‌رە چه‌لیان” و “قه‌ڵای میر زۆرابخان” و ئاشکه‌وتی بێژ و به‌رانان (بێشوێ) هه‌رماوە.که وابوو وا باشه هه‌ڵه‌ی خوا لێ خۆش بوو کاک “عه‌لی حه‌سه‌نیانی”ش راست بکه‌ینه‌وە که شوێنی روودانی ئه‌م به‌یته به بێ به‌ڵگه‌یه‌ک و ته‌نیا به بیر و بۆچوونی خۆی به ناوچه‌ی شاروێران و گوندی دەریاز دادەنێ. سه‌رەڕای ئه‌وانه زۆر به‌یتی تری کوردیمان هه‌یه که ناوچه‌ی پیرانشار دەگرنه‌وە وەک: کانه‌بی، خه‌ج و سیامه‌ند، هه‌مزەئاغای مه‌نگوڕ، کاک باپیری مه‌نگوڕ، شێخ ڕەش و شێخ مه‌ند،سوارۆ، پایزە، ئازیزە و چه‌ندت تر. مێژووی ناوچه‌ی پیرانشار له گه‌ڵ ناوی بڵباسیش تێکه‌ڵاوە. بڵباس مه‌به‌ست ناوی پێشووی عه‌شایری پیران، مه‌نگوڕ و مامه‌ش له ئه‌م دیو و ئه‌م دیوی کوردستان له ناوچه‌ی پیرانشاردا بووە.شه‌ڕەفنامه سه‌بارەت به بڵباس دەنووسێ: عه‌شیرەی رۆژەکی بریتین له 24 تایفه له ناوچه‌ی خۆیت کۆبوونه‌وە و دوازدەیان ” بڵباس ” و دوازدەی تریان به ناوی “قوالیس” جیا بوونه‌وە. ئه‌م سه‌رچاوەیه ئیتر باسی ئه‌وە ناکات که ناوی بڵباس له کوێ را هاتووە و به چ مانایه‌که. یه‌که‌م سه‌رچاوە که ناوی بڵباسی تێدا هاتووە قوڕئانێکی دەس نووسه که ئاماژەی به ناوی “مه‌نسوور کوڕی سادقی .بڵباسی” کردووە بڵباسه‌کان هه‌ردوو دیوی سنوور په‌یمانی هاوکاری ناوچه‌یان به یه‌که‌وە به‌ستبوو، ئه‌م هاوکاری‌یه ساڵی 1209ی هه‌تاوی له لایه‌ن میر محه‌ممه‌د، میری گه‌ورەی سۆران له رەواندز هه‌ڵوەشایه‌وە. بڵباسه‌کان به دەیان جار له لایه‌ن دەوڵه‌ته‌کانی ناوەندی ئێران و عوسمانی و میرانی بابان و ئه‌ردەڵان و سۆران و موکری په‌لامار دراون، به‌ڵام هه‌رکات .وەک هێزێکی به‌رگری، خۆیان نواندووە ناوچه‌ی پیرانشار رووداوگه‌لی زۆری به خۆوە بینیوە لێرەدا ته‌نیا چه‌ند رووداوی گرینگمان هه‌ڵبژارد که دڵۆپێک له دەریا بوو. ئه‌گینا ته‌نانه‌ت بڵباسه‌کان مێژوویه‌کی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه.