پیرانشار له ریوایه‌تی قه‌ندیلدا
پیرانشار له ریوایه‌تی قه‌ندیلدا
پیرانشار ئه‌گه‌رچی شاره‌کی ساوایه و ته‌مه‌نێکی ئه‌وتۆی نییه هه‌تا ئامبازی زه‌ینی مێژوونووسان بێ و ده‌لاقه‌یه‌ک بۆخۆ ته‌رخان کا، به‌ڵام هه‌ر له کۆنه‌وه به پێی شوێنه‌وارگه‌لێکی که‌ونارا که له‌و ناوه‌دا هه‌ن. ده‌رده‌که‌وێ که به درێژایی مێژوو شوێنی نیشته‌جێ و حه‌وانه‌وه‌ی کۆمه‌له خه‌ڵکێک بوه که سه‌رقاڵی ئاژه‌ڵداری وکۆچهری بوونه. چونکه ناوچه‌یه‌کی بژوێن سه‌رسه‌وزه و که‌شوهه‌وایه‌کی مه‌یله‌و کوێستانی هه‌یه و گه‌لێک سازگار و دڵڕفێنه. به کوێستانی ده باسه‌فا ته‌نراوه، له هه‌موو لایه‌که‌وه ئاوی گوارا و که‌لله‌ته‌زێن هه‌ڵده‌ڕژێته پێده‌شته‌کان و به گیاوگۆڵ وگوڵ ده‌خه‌مڵێن، که‌روێشکه‌ی نه‌رمه گیای به‌هاران، وێنای به‌هه‌شتێکت به نیشان ده‌دا هه‌ر مه‌پرسه.!! ده‌شتێکی سه‌ر سه‌وز و رازاوه به ئارخه‌یانی سه‌ری وهدامێنی قه‌ندیل کردوه و بۆی راکشاوه. کوێستانه‌کانیش به حوڕمه‌ته‌وه له به‌رده‌م باره‌گای قه‌ندیل له کڕنۆشدان. قه‌ندیل ئه‌وه به شکۆی هه‌میشه‌یی، پتهوقایم هه‌ر ده‌ڵیی سهرگورهشتهی خۆی به گوێچکه‌یاندا ده‌چرپێنێ. بۆی ده‌شته‌وه بنه‌بانی مێژوو به هه‌زاران ساڵ به‌ر له ئێستا هه‌ر له زه‌رده‌شته‌وه هه‌تا ئیسلام، به شێنه‌یی و له‌سه‌رخۆ په‌رده له سه‌ر هه‌موو راستییه‌کان هه‌ڵده‌داته‌وه. کاره‌سات له دوای کاره‌سات، ئازار، مه‌ینه‌تی، رۆژڕه‌شی، باوبوران، تۆفان و به‌ند، زستانی دهسهخڵهتی، رێبه‌ندان و به‌فرانبار، کهڕهسیسهو وێشوومه، قورسایی چنگی هه‌ڵۆی تیژباڵ له سه‌ر لاشانی، ئهشتهقیانی له بیر ناچنه‌وه. ده‌شێ بڵێین به‌ر له مێژوو، داره‌داره‌ی به مێژوو کردوه. له یه‌ک نیگادا ناوچه‌ی پیرانشار به هۆی کوێستانی دهههزاربهههزار و هه‌ڵکه‌وتن له سه‌ر سنوور، خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیه‌که ره‌نگبێ به سووکه ئاوڕێک پێناسهییکی پڕ به پێستی نه‌کرێ، هه‌ر وا خێرا ئاوڕێک وهوناوه ده‌ده‌ینه‌وه، ده‌نا زه‌مه‌نێکی به پێزی ده‌وێ هه‌تا ده‌چیه‌وه ده‌م ئاوردانی مزگه‌وت و وتاری مینبه‌ر و زه‌نازه‌نای دیوه‌خان و شانشنی ماڵان، ئه‌و ده‌مانه‌ی که به ده‌نگی بلوێر و گۆرانی و حه‌یران و حیکایه‌تی به سۆز گوێگر شاگه‌شکه ده‌بوو. له هه‌مبه‌ر پیره‌پیاوی به گفت‌ولفت و شیرنوێژ، مرۆڤ سه‌رسام و حه‌یران ده‌بوو. به‌ڵام به‌داخه‌وه گه‌لێک که‌سایه‌تی هه‌ڵکه‌وته‌ی ئه‌م ناوه به‌ر خه‌زانی رۆژگار که‌وتوون و ناو ناوبانگیشیان سه‌ری ناوه‌ته‌وه، بۆ هه‌تاهه‌تایه له چاخی بێده‌نگیدا لێیخهوتوون. ته‌نیا هێندێک نه‌بێ که ئه‌ویش مه‌ودایه‌کی زۆریان له مێژوو نه‌بڕیوه، یان ئێستاش له په‌له‌قاژه‌ی ژین دانه. به پۆلین به‌ندی که‌سایه‌تیه‌کان ئاماژه به هێنده‌کیان ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه زانیاریه ئاریکارمان بێت. هه‌ر وه‌ها ئه‌وانه‌ی له بیر کرابن ره‌نگه تاوانی یاده‌وه‌ره‌ی مێژوویی بێ که ده‌هانامان نه‌هاتووه، پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بکه‌ین به هیچ جۆرێک به ته‌مای پێشێلکردنی مافی ئهشتهقه که‌سایه‌تیان نین که رۆژێک له رۆژان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵگاکه‌یدا قۆڵی هیممه‌تیان ههڵماڵیبێ، له هه‌ر قاوغ و قه‌واره‌یه‌کدا خزمه‌تی کردبێ. به‌شێک له‌و که‌سایه‌تیانه که له روویی ئایینیه‌وه پسپۆر و ده‌گمه‌نی سه‌رده‌م بوونه، له فێرگهئاینیهکان په‌روازه‌ی دنیای هه‌رمان بوونه. چونکه ناوه‌ندی زانستی له کوردستان ته‌نیا فێرگه‌ی ئایینی بوه که له گه‌ڵ مێژوویی ئیسلامه‌وه هاتووته ئاراوه. ئه‌و کاته‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلام که مێژوویه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 640ی زایینی دابه‌زیه لێواری کوردستان، هه‌ر له‌و سهردهمانیهوه تا ئێستا کوردان هه‌ر وه‌ک له بواری خواناسی هه‌وڵیان داوه، له مه‌ڕ زانست و بواره‌کانیتری گه‌شه سندن به‌و په‌ڕی توانا‌و لێهاتوویه‌وه باشترین که‌سایه‌تیان لێههڵکهوتوون. به‌داخه‌وه زۆربه‌یان به‌رهه‌می زانستیان ته‌نیا به زمانی عه‌ره‌بی و فارسی و... بوه، ئاوڕێکیان له‌و نه‌ته‌وه هه‌ژار و کڵۆڵه نه‌داوه‌ته‌وه هه‌تا تۆزێک کلتووری کوردی ببووژێننه‌وه. هه‌ر وه‌ک هه‌ژار موکوریانی ده‌ڵێ( ئه‌گه‌ر تۆزێک به وردی و پشووی درێژی، کتێبه مێژووییه‌کانی چارده چه‌رخی ئسلامهتی بپشکنین و وه‌خوێنین. نووسه‌ران و به هۆنه‌ران، وێژه‌وانان و هۆزانان... ئه‌وانه‌ی که زۆر خزمه‌تیان به دینی ئیسلام کردوه و له ناو هه‌موو موسوڵمانان ناوناوبانگیان کردوه، له بهرچاوانیان رابنێین، سرنج بده‌ین که هه‌ریه‌ک له‌و موسوڵمانه زانایانه به بنیچه له کام گه‌ل بوون و له کام نیشتمان گووراون. ئه‌وسا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ، که به‌شی کورد له‌م ناوه‌دا هه‌تا چه‌نده و چه‌ندی ده‌سته‌چیله‌ی زانست، خستۆته سه‌ر ئه‌و گڕوبڵێسه پاک و پیرۆزه‌ی ئیسلامه‌تی. بڕوانییه هه‌ر کتێبخانه‌یه‌ک سه‌تان کتێب ده‌رباره‌ی ئیسلامه‌تیه‌وه، له نووسه‌رانی کورده‌وه دێته به‌رچاو، به عاره‌بی، به‌فارسی و تورکی نووسراون وخاوهنهکانیان کورد بوون و هه‌ر نه‌شیان فه‌رموه کوردین) ئه‌گه‌رچی له کوردستان له هه‌ر به‌ستێنێک سرنج بده‌ین که‌سایه‌تین فرهزۆرن له ئه‌ژمار به‌ده‌رن. ناوچه‌ی پیرانشار له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئاراسته‌کردنی هێندێک که‌سایه‌تی به خۆشیه‌وه وه‌جاخکوێر نه‌بوه.
1- سه‌ره‌تا له رۆچنه‌ی ئایینه‌وه ئاماژه به به‌شێکیان ده‌که‌ین که سه‌رتۆپی ئه‌و ناوهبوونه. وه‌ک: مه‌لای کهرمهنداری که ئێستاش له به‌شی مه‌نگوڕایه‌تی وه‌کوو قدیسهیهک سوێندی پێده‌خۆن. ماموستا عه‌بدوڵای شامخی ده‌رسوێژ و مه‌لای شیناوێ. ماموستا ساڵحی موده‌ریسی ده‌رسوێژ و مه‌لای په‌سوێ لاجان. ماموستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی پورعوسمان ده‌رسوێژ و مه‌لای گوندی گردک‌سپیان. ماموستا حه‌سه‌ن ده‌رسوێژ و مه‌لای جه‌ڵدیان. ماموستا حه‌سه‌نی ده‌رسوێژ و مه‌لای که‌وپه‌ڕ. ماموستامهلا عوسمانی ئابام ده‌رسوێژ و مه‌لای ئاوایی کاسه‌که‌ران. ماموستا مه‌لا عه‌لی محهسیلی ده‌رسوێژ و مه‌لای دربکه‌ی. ماموستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی سه‌لیمی ناسراو به دۆنه‌خۆر که سه‌رده‌مانێک ده‌رسوێژ و وتاربێژی شاری پیرانشار بووه، خاوه‌نی ده‌نگێکی به‌سۆز خۆش بوو، چه‌ندین نه‌واری تومارکراوی ئایینی بۆ به‌یادگار جێهێشتووین ئایستاش خه‌ڵک به حورمه‌ته‌وه باسی لێده‌که‌ن. سه‌رجه‌می ئه‌وانه له پله‌یه‌کی به‌رزی زانستی دابوونه. به‌هره‌یه‌کی به‌رچاویان بۆ کۆمه‌ڵگا هه‌بوه. به پاکی ژیاون و سه‌ریان ناوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که ئێستا هه‌ن. وه‌ک ماموستا مه‌لا محممه‌دی بداغی خاوه‌ن به‌هره‌یه‌کی زۆر بوه، ئیستاش به دامه‌زراندنی بنکه‌یه‌کی زانستی به ناوی فێرگه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌ییووبی خزمه‌تێکی به‌رچاوی به ئایینی پیرۆزی ئه‌سلام کردوه، ماموستا مه‌لا سه‌ید نووره‌ی واژی وتار بێژی مزگه‌وتی په‌سوێ، ماموستا مه‌لا مه‌حممه‌د عه‌زیزی وتابێژی مزگه‌وتی قودسی پیرانشار. ماموستا مه‌لا عه‌وڵای سورخابی. ماموستا مه‌لا سلێمان روحانی وتاربێژی ئاوایی شیناوێ، چه‌ند کتێبی نووسیون. وه‌ک چرای میحراب، شه‌رحی فه‌رائیز و... شێخ سه‌ید ته‌های گهزگهسی پیران که ئێستا له شاری ورمێ ته‌کیه‌و خانه‌قای هه‌یه. له‌و ئاسته‌دا گه‌لێک که‌سایه‌تی ترێش هه‌بوونه به‌داخه‌وه لێان بێ ئاگاین.
2- له به‌ستێنی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ریدا که‌سایه‌تی وه‌ک ماموستا ره‌حمانی فاتیحی مه‌لای ئاوایی گردئاشه‌وان، شاعیرێکی ناسک خه‌یاڵ و هه‌ست بزوێن، دیوانه شێعرێکی له پاش جێماوه به‌داخه‌وه هێشتا چاپ نه‌کراوه. ماموستا مه‌حممه‌دی زوودی مه‌لا پێشووی ئاوایی قه‌بری وسێن، ناوبراو شاعیر و وه‌رگێر به‌داخه‌وه دیوانی شێعر و چه‌ند کتێبی وه‌رگێراو له فارسیه‌وه به‌ر له چاپ بوون فه‌وتاون. ته‌نیا کتێبی مێشداری ماوه که ئه‌ویش چاپ و بڵاوکراوه‌ته‌وه. بیجگه‌له له کاری ئایینی و نووسین له: به‌ننایی، نه‌ججاری، مێشداری، وه‌رزێری، مه‌ڕداری، رادیۆسازی، سه‌عاتسازی و تهنهکهسازیدا پسپۆر و شاره‌زایه. ماموستا عهوبدوڵڵای ئه‌فزاری نا بیناو رووناکدڵ کۆمه‌ڵه شعرێکی لێ به یادگار ماوه که هێشتا چاپ نه‌کراوه؛ سلێمان دڵسۆز دانیشتووی پیرانشار له حه‌وزه‌ی چیڕۆکنووسی و وه‌رگێڕاندا نووسه‌رێکی قه‌ڵه‌م به بڕشت و کارایه. تائێستا چه‌ندین کتێبی وه‌رگێڕاونه‌ته سه‌ر زمانی کوردی وه‌ک: چیڕۆکی شیرن بۆمنداڵانی خوێن شیرن، رۆژێک له ته‌مه‌نی ئیڤاندنیسۆڤیچ، دیکتاتۆڕ چۆن دروست ده‌بن، 25 کاتژمێر ، گاندی ستالین، خه‌ڵکی هه‌موو برای یه‌کن، له‌ژێر چاپ دایه، (جه‌نگ و صلح) ئاماده‌ی چاپه.
3- له بواری هونه‌ری ده‌نگخۆشی گۆرانی و حه‌یراندا خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تین وه‌ک: ره‌سووی نادری سۆغالوێ، ئیسفه‌ندیار تحالوف، ته‌ها ره‌سولیان، فه‌تاحی سه‌بزه‌واری، وه‌ستا برایمی کۆنه‌خانێ، عه‌زیزی که‌ریمه سووری، ره‌سوولی کاخدری ترکه‌ش، عه‌وڵا و بایزی قه‌بری وسێنی، عه‌وڵای برایم ئه‌ستی قه‌مته‌رێ، عه‌وڵای مه‌ولوودی زهویهقوڕێ، مه‌حموودی کوێخای به‌دراوێ، ئه‌بووبه‌کری عه‌بدوڵا نه‌ژاد گه‌رگوول، سه‌رجه‌می ئه‌وانه که‌سانێک بوونه که به ده‌نگی به سۆزیان رازێنه‌ره‌وه‌ی کۆڕه ودانیشتنهکان بوونه.
4- له شمشاڵژهنیدا مه‌لا مه‌حموودی ئیقتدار، ئاواره له‌یلان، حسوێن ره‌حمانی و عه‌لی مرادی گه‌زگه‌سکی مه‌نگوڕان، حه‌مه‌دی حاجی حه‌سه‌نی خڕێئاغهڵان، مه‌حه‌ممه‌د بێهووده پیرانشار،
5- له هونه‌ری موسیقی‌دا یوسف ئه‌حمه‌دی، لوقمان داوردان.
6- ئه‌و که‌ڵه پیاوانه‌ی که له مێژوودا پێناسه‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه وه‌ک هه‌مزه ئاغای منگور هه‌ڵکه‌وته‌یه‌کی نێو به ده‌ره‌وه‌ی سه‌رده‌می خۆی بوه. هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی که به دژی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی راپه‌ڕیون و سه‌رده‌مانێک له ئاست ملهوڕی پاشایه‌تیدا ملیان نه‌داوه ته‌نانه‌ت له‌م رێگه‌یه‌دا گیانیان به‌خشیوه، بوونه‌ته نموونه‌ی بوێری وبه‌رخودان، وه‌ک: مراد شیریژ که مرۆیه‌کی وره‌به‌رزی نه‌ترس بوو، عه‌وڵای مه‌لاعوسمانی بادینئاوێ، عه‌لی گوێڕهش، ساڵح لاجانی، قادر ره‌حمه‌تی و گهلێکیتر.
7- له رووی کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه وه‌ک: کاک مه‌حموودی زه‌رگه‌ته‌نی، مام قه‌ره‌نی بادیناوێ و کاخدری میشه‌دێ.
8- هه‌ر وه‌ها له‌رووی پیشییه‌وه (صنعت)ی سه‌ید برایمی کولیچی که ئێستا له پیرانشار خاوه‌ن کارگایه‌کی مه‌کینه سازی وه‌رزێریه، وه‌ک: به‌رهه‌مهێنانی دڕاسه وکومباین و... ناوبراو خاوه‌ن به‌هره‌یه‌کی زۆره و خزمه‌تێکی به‌رچاوی به کۆی وه‌رزێران کردوه و ئیستانداردی جیهانی پێدراوه. له کۆتاییدا پێویسته بگوترێ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ له‌و ئاسته‌دا هه‌وڵێکی بێوچانی ده‌وێ که ره‌نگه له‌م وتاره‌دا زۆر کهسایهتیترمان له بیر چووبن.داوای چاوپۆشیان لێده‌که‌ین.