ناسر ئەبووبەکری نووسه ر، شاعیر و وەرگێڕی شیعری کوردی بە فارسی
بیوگرافی مختصر از زندگی ناصر ابو بکری شاعر، نویسنده و مترجم مترجم اشعار کردی
سەردەشت بە دونیا هاتوە و هەر لەو ساڵەش دا هاتوونە شارۆچکەی ئەودەمی ڕەبەت و تا ئێستاش دانیشتوی ڕەبەتن . دەورەی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری ڕەبەت تەواو کردووە لە ساڵی ١٣۶٨ ڕا نیشتەجێی شاری سنە بووە و دیپلۆمی لەوێ وەرگڕتووە، کارناسی و کارناسی ئەڕشەدی لە سنە و تاران تەواو کردووە ( لیسانسەکەی ئەدبیات و مەعاریفی ئیسلامی و ئەرشەدیشی مەبانی حوقوق و ئوسولی فیقهە ) لە ٩ی گوڵانی ١٣٨٢ هەتا ١٢ی خەرمانانی ١٣٩٢ بۆ ماوەی ١٠ ساڵ و نیو وەکوو سەرۆکی ئەنجوومەنی شاری ڕەبەت لە خزمەت خەلکی بە ئەمەگی ئەو شارە دا بووە. لەو ماوەیە دا بە بێ ئیشە ئیداری و یاساییەکان . بەر پڕسیارانە چەند ئەنجوومەن و کۆمەڵی وەگەڕ خستووە ( ئەنجوومەنی ژینگە پاڕێزانی ڕەبەت، ئەنجوومەنی لاوانی ڕەبەت، ئەنجوومەنی کتێبخانەی خۆجێیی مامۆستا هەژاری رەبەت، کۆمیسیۆنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی و ...) بۆ ئەوەی خەڵکی شار بە تایبەت چینی خوێندەوار و گەنجان بۆ خۆیان کاروباری شار وەئەستۆ بگرن، ئەوانیش جوانمێرانە و بوێرانە زۆر ئیشی جووان و لەبەر چاوویان خستە سەر شانو بە هێممەت و غیرەتیان زۆر کاری بە جێ و ڕێیان ئەنجامدا وەکوو : هاریکاری بۆ دروست کردنی قوتابخانە و باخچە و پارک و کتێبخانە و پاڕاستنی ژینگە. بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز لە ساڵانی ١٣٨٢ هەتا ١٣٩٢. پێشوازی گەرمو گۆڕ لە میوانانی نەورۆز. دانانی کتێبخانە و ئیدارە کردنی لە لایان خەڵک بە بێ دەست تێوەردانی لایەنی حوکومی و ... کاک ناسر هەر لە منداڵیەوە خولیای نوسین بە تایبەت شیعر بووە بۆ یەکەم جار لە پۆلی پێنجی سەرەتایی یەکەم شیعری بۆ دایکی نووسیوە.
لە کاتێکدا خوێندکار بووە و هەروەها ئەو وەختەی لە ئەنجوومەندا بووە لەبەر کەمی کات و سات زۆر بە کەمی، بەڵام دەینووسی لە دوای ئەوەی دەرفەتی زۆرتر بووە بە ڕێنوێنی و هاریکاری زۆرێک لە مامۆستایان ( وەک فەرەیدون حەکیم زادە کە بەڕاستی تەئسیری زۆری لە سەر دانام) دەستی بە نووسین، وەرگێڕانی شیعری کوردی بە فارسی و بە پێچەوانە و هۆنینەوەی هۆنراوە کردووە و تا ئێستا زیاتر لە ۵٠٠ شیعری خۆی و ۵٠٠ وەرگێڕانیشی هەیە. بەڵام نە لە شیعرەکان و نە لە وەرگێڕانەکەی رازی نیە و نەخۆشی بە شاعیر دەزانێ و ئێستاش چاوەڕووانی ڕێنوێنی و هاوکاری مامۆستایانم ....
837
بلۆقی پێست
ئێوارە بوو
ئێواڕێکی گەرم و تاڵ
و شەمشەمەکوێرەکان
لە نێو دار بەڕووەکان خۆیان
حەشاردابوو
دەنگی خووڕەی کەڵوێ دەیگووت :
ئێمە لە سەرەوەین
ترس لە فڕۆکەکان
خۆف لە بۆڕدومانی کیمیایی ...
ناڵە پڕ لە ئێش و ئازارەکان ...
بلۆقی پێست ...
ئەمن نازانم بۆچی ئێمەی مڕۆڤ
هێندە فەڕامۆش کاریین
ئەمن نازانم کێهە دایکە چاوی
لەسەر قاپی وێنەی ئازیزی داناوە
ئەمن نازانم خاکی پاکی
سەردەشت بۆ هاوار ناکات
شەهیدەکان زیندوون
ڕەنگە ئەمن گیرۆدەی خۆم
یان تامەزڕۆی سەوداکانم بم
هاتەوە بیرم
ئەو ڕۆژەی خوێنێکی سوور کە
لەگەڵ کەڵوێ دەڕۆیی
و جەستە لەت و کوتەکان
ئەمن نازانم بۆ چی؟
ئێمە مڕۆڤەکان دڵسۆز نین
شەق لە گووڵ هەڵدەدەین
و لە زەماوەندی
شەمشەمەکوێرەکانیشدا
چۆپی دەکێشین و هەڵدەپەڕین
ئەمن نازانم مێژوو کوێی
بە غەڕڕەییەوە گوتی ئەمن
سەردەشتیم؟
ئەمن نازانم کێهە ناپیاوە خۆی بە ڕەنگی
مەلائیکەت دەردێنێ
یان شەیتان لە کێهە جلوبەرگە
جووانەدا
پێمان پێدەکەنێ؟؟
ئەمن نازانم ....؟؟؟!!! . . . . .
ناسری ئەبووبەکری ڕەبەت. جۆزەڕدانی ١٣٩۴